كۆمسیۆن: ھیچ داوایەکی یاسایی لەسەر ڕاگەیاندنه‌كان تۆمارنەکراوە

هەواڵ / کوردستان :: 29/04/2018‌ :: 267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محمەمەد
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنیت تائێستا ھیچ داوایەکی یاسایی لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمارنەکراوە.

ھاورێ تۆفیق بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند "لەڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا کۆمەڵێک پێشێلکاری لەشاری سلێمانی ئەنجامدراوە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە ھەڵبژاردنەکان و لەگەڵ کاندیدەکاندا و سکاڵاش تۆمارکراوە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە، ئێمەش سەرجەم سکاڵاکان بەرزدەکەینەوە بۆکۆمسیۆنی باڵا".

ئاماژەی بەوەشدا "دەزگاکانی ڕاگەیاندن تائێستا لەلایەن ھیچ لایەن و دەزگایەکەوە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارنەکراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure