رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵی هه‌موو پارێزگاكان

هەواڵ / کوردستان :: 29/04/2018‌ :: 1499‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاشكرایده‌كات، رێژه‌ى بارانبارین ئه‌مساڵ له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پارساڵ زیاتره‌و له‌شارى دهۆك و كه‌ركووكیش به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م جیاوازى هه‌یه‌.


به‌پێى ئاماره‌كانى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى، جیاوازى بڕى بارانبارینى هه‌ولێر ئه‌مساڵ (28 ملم) زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌ پارساڵ، سلێمانى (203 ملم) زیاتره‌، دهۆك (9 ملم) كه‌متره‌، كه‌ركوك (26 ملم) كه‌متره‌، هه‌ڵه‌بجه‌ (22.7  ملم) زیاتره‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزى بارانبارین، باران دواكه‌وت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاى مانگه‌كانى (12، 2، 4)  بارانێكى زۆر بارى، به‌ جیاوازى شوێنه‌كان،  به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش ڕێژه‌كه‌ى له‌ئه‌مساڵدا زیاتره‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و بڕه‌ بارانه‌ى ئه‌مساڵ ئاماژه‌ى دڵخۆشكه‌رن، ئه‌گه‌رى بارانبارینى دیكه‌ش هه‌یه‌، چونكه‌ وه‌زرى بارانبارین له‌ سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو كۆتایى مانگى ئایار، بۆیه‌ پێشبینیده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایى مانگى داهاتوو باران ببارێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە