فڕۆکەخانەی سلێمانی لەسەر گەشتەکانی ئێران ڕوونکردنەوە دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 29/04/2018‌ :: 426‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "دەستپێکردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی و ئێران پەیوەندی بە کۆمپانیاکانەوە ھەیە نەک فڕۆکەخانە".


تاھیر عبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئێمە ھیچ ھۆکارێک نابینین بۆ دەستپێنەکردنەوەی گەشتەکان لەنێوان شاری سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بەڵكو پەیوەستە بەکاری  ئەو كۆمپانیا گەشتیارییانەی  گەشتەکانیان ڕێکدەخست كە ئایا خشتەی گەشتەکانیان داوەتە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی یان نا".

ڕاشیگەیاند "کۆمپانیاکان خۆیان گەشتەکانیان پێشکەشی فڕۆکەوانی ئێران دەکەن و لەو ڕێگەیەشەوە دەسەڵاتی عێراقی ئاگادار دەکرێتەوە و پاشان گەشتەکان دیاریدەکرێت، بۆ ئەو فڕۆکەخانەیەی دەیانەوێت".

لەماوەی ڕابردوودا پێش داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم، گەشتە فڕۆکەوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاری سلێمانی لە ھەفتەیەکدا دووجار ئەنجامدەدرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure