"سه‌رمایه‌ى بانكه‌كانى عێراق گه‌یشتووەته‌ 200 ملیار دۆلار"

هەواڵ / ئابوری :: 28/04/2018‌ :: 314‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كرد سه‌رمایه‌ى بانكه‌كانى عێراق گه‌یشتووەته‌ 200 ملیار دۆلار و رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كانیش 2% تێپه‌ڕناكات.


عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق  له‌ دیدارى "هاوبه‌شى له‌ وه‌به‌رهێنان" كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كۆڕبه‌ندى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق رایگه‌یاند "پاڵپشتى و دڵنیایی كه‌ بانكه‌كان پێشكه‌شیان كردوه‌، گه‌یشتۆته‌ 30 ملیار دۆلار و به‌ڵێنیى زیاد له‌و ژماره‌یه‌ش دراوه‌".

 پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق وتیشى "بانكى ناوه‌ندى فه‌رمانى به‌ بانكه‌كان كردوه‌ كه‌ په‌یكه‌رى رێكخستنیان بگۆڕن و یه‌كه‌ى مه‌ترسییه‌كان و قه‌ڵاچۆكردنى سپیكردنه‌وه‌ پاره‌ و پاڵپشتى تیرۆر دابمه‌زرێنن".

ئاشكراشیكرد كه‌ بانكه‌یان سیستمى پێدانه‌كانى گۆڕیوه‌و به‌منزیكانه‌ سیستمى پاره‌دان له‌رێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ به‌گه‌ڕده‌خات.

رونیشیكرده‌وه‌ ساڵى رابردوو سیستمێكیان بەگەڕخست كه‌ به‌ (ئیبان) ناسراوه‌و بۆ ژمێریارى به‌كاردێت، بەمەش عێراق ده‌بێته‌ 47هه‌مین وڵات كه‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌كارده‌هێنێت.

پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد كه‌ "كۆمپانیاى ماسته‌ر كارد، قۆتابخانه‌یه‌ك له‌ عێراق داده‌مه‌زرێنێت بۆ په‌ره‌پێدان و فێركردنى گه‌نجان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كارته‌كانى دڵنیایی". 

سه‌باره‌ به‌ به‌هاى گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ووتى "به‌هاى گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار له‌ ئێستادا زۆر باش و گۆنجاوه‌ و نرخێكى نمونه‌ییه‌ و دڵنیایی زیاتر به‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌دات، كه‌ كار و پرۆژه‌كانیان قازانجى ده‌بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure