تاوه‌ری تره‌مپ گڕیگرت و 4 كه‌س بوونه‌قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 28/04/2018‌ :: 528‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی نیسان 2018، تاوه‌ری تره‌مپ له‌ شاری باكو، پایته‌ختی ئازه‌رباینجان ئاگریگرت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌لاكه‌مه‌وه‌ 4 كه‌س برینداربوون. 


به‌پێی میدیاكان ئاگره‌كه‌ له‌ قاتی 33ی تاوه‌ره‌كه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌په‌له‌ تاوه‌ره‌كه‌ چۆڵكراوه‌ به‌ڵام به‌لای كه‌مه‌وه‌ چوار كه‌س برینداربوون. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌یكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ قاتی 20 به‌ڵام تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.   

به‌پێی سایتی نیۆرك تایمز، هۆكاری بنه‌ڕه‌تی ئاگره‌كه‌ روون نییه‌ و وه‌زاره‌تی حاڵته‌ له‌ناكاوه‌كان هیچ زانیارییه‌كه‌ی زیاتری ئاشكرانه‌كردووه‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure