به‌غدا تاوتوێی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمەوە دەکات

هەواڵ / ئابوری :: 28/04/2018‌ :: 356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌غدا هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانەوە تاوتوێ دەکات.


سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند "تا ئێستا بەغدا بڕیاری نەداوە نەوت لە کەرکوکەوە هەناردە بکات، به‌ڵام لە داهاتوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەیەوێت تاوتوێی ئەو تەوەرە بکات".

حه‌دیسى ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دانوستانه‌کان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا درێژه‌ی هه‌یه و هەردوولا نەگەیشتونەتە ئەنجام.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا حکومەتی عێراق ‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا تاوتوێ ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی هێڵه‌ نه‌وتییه‌ کۆنه‌که‌ نۆژەن ده‌کرێته‌وه.

وتیشی "لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە هاتنی هێزه‌کانی عێراق بۆ که‌رکووک هیچ بڕە نه‌وتێک له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاکه‌ هه‌نارده‌ نه‌کراوه".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure