عەبادی: پێشمەرگە ئامادەنەبوو لە دژی سوپای عێراق شەڕبکات

هەواڵ / عێراق :: 28/04/2018‌ :: 860‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەمیانی بەشداریکردنی لەئاهەنگی ناساندنی کاندیدانی لیستەکەی لەکەرکوک عەبادی رایگەیاند، پێشمەرگە هەڵگری هەڵوێستی نیشتیمانییە و لە دژی سوپای عێراقیش ئامادەی شەڕکردن نەبوو.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 28ی نیسان، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوکی کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ناساندنی کاندیدانی لیستی نەسڕ لە هۆڵی ڤینیسیا.

لە وتارەکەیدا عەبادی ستایشی هێزی پێشمەرگەی کرد لە رووبەڕوبوونەوەی داعش و وتی "پێشمەرگە و سوپای عێراق لە یەک سەنگەردا دژی دوژمنانی عێراق جەنگاون و ئامادەیش نەبوون شەڕی سوپا بکەن و بەبێ خوێنڕشتنیش توانرا یەکپارچەیی عێراق بپارێزرێت".

وتیشی "حکومەتی عێراق لەچوارچێوەی بونیادنانەوەی ناوچە تازە رزگارکراوەکاندا مامەڵە لەگەڵ کەرکوکدا دەکات و گرنگی بەگەڕانەوەی ژیان دەدات بۆ ناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویاتی کارەکانیان دەبێت و پێیانوایە نەهێشتنی گەندەڵی لەشەڕی داعشیش گرنگترە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure