نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 28/04/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28ى نیسانی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زینى بینی و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 700 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 119 هەزار و 925 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 700 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار و 250 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 165 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 925 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 166 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure