كه‌شناسى بڕى بارانبارین له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 28/04/2018‌ :: 1323‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەى بارانبارین له‌هه‌رێمى كوردستان  له‌  سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر و سلێمانى و   قه‌زاى دوكان و  ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران تۆماركراوه‌.


به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتىی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم له‌ ڕاگه‌یەنراوێكدا، بڕى بارانبارینى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌، لەشارى هەولێر  32.1 ملم باران باریوە لە سلێمانى 28.7 ملم، لە دهۆک 16.5 ملم ، له‌ کەرکوکیش 18.3 ملم، پارێزگاى هەڵەبجەشە 10.8 ملم باران باریوە.

بڕى بارانبارین له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە