سبەی عەبادی سه‌ردانى كه‌ركوك ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 27/04/2018‌ :: 469‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەچوارچێوەی سەردانەکانی بۆ پارێزگاکانی عێراق بەمەبەستی بانگەشە بۆ لیستەکەی، بڕیارە سبەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران سەردانی کەرکوک بکات.


ئیسماعیل حەدیدی، کاندیدی هاوپەیمانی نەسر لەپارێزگای کەرکوک ئەمشەو هەینی 27ی نیسان بە دواڕۆژی وت "کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی شەممە 28ی نیسان بەئامادەبونی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێوڕەسمی ناساندنی کاندیدانی لیستی نەسر لە  كه‌ركوك ئەنجامدەدرێت".

وتیشی "رێوڕەسمەکە لەهۆڵی ئیدارە مەحەلی کەرکوک رێکدەخرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure