"روسیا كه‌مپینى نهێنى له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكادا به‌ڕێوه‌بردووه‌"

هەواڵ / جیهان :: 27/04/2018‌ :: 233‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ:
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى نیسان، كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌ دانیشتنێکى تایبه‌تدا تاوتوێى ده‌ستتێوه‌ردانى روسیاى كرد له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكادا كه‌ له‌ ساڵى 2016 به‌ڕێوه‌چوو.


له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا لیژنه‌یه‌ك له‌ كۆنگرێس راپۆرتێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى "ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى روسیا" له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ئه‌مریكا كه‌ له‌ ساڵى 2016 به‌ڕێوه‌چوو خسته‌ڕوو كه‌ زیاتر له‌ 200 په‌ڕه‌بوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "روسیا له‌ ساڵى 2015ه‌وه‌ پرۆسەیه‌كى نهێنى ده‌ستپێكردووه‌ به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌مه‌ش هێرشى ئه‌لیكترۆنى، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئامرازه‌ میدیاییه‌ حكومییه‌كانى به‌كارهێناوه‌".

لیژنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا نه‌یانتوانى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانى تیمى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دۆناڵ تره‌م له‌م بابه‌ته‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت تیمه‌كه‌ى تره‌مپكاریگه‌ربووبن به‌م پرۆسه‌یه‌.

پێشتر روسیا له‌ڕێگه‌ى دیمیترى بیسكۆف، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى روسیاوه‌ چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌  و هه‌بوونى بابه‌تێكى له‌وشێوه‌یه‌ى به‌ "ناڕاست" وه‌سفكردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure