دواین زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانی عه‌بادی بۆ دهۆك

هەواڵ / کوردستانی :: 26/04/2018‌ :: 463‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك
سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له‌ پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌وان نازانن حه‌یده‌ر عه‌بادی چ كاتێك سه‌ردانی دهۆك ده‌كات.


ناسر به‌گ، سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له‌ دهۆك بۆ دواڕۆژ وتی"بڕیاری عه‌بادی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ دوای سلێمانی و هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی لیستی نه‌سر‌ بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی دهۆك و چه‌ند ناوچه‌كی ئه‌و پارێزگایه‌ بكات، به‌ڵام تا ئێستا نازانین كه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌كات".

ناوبرا وتیشی" پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا چاویان به‌عه‌بادی كه‌وتبوو و داوایان لێكربوو سه‌ردانی دهۆك بكات، عه‌بادی-ش به‌ڵێنی دابوو ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجم بدات".

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ هاوكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سره‌ دوێنێ بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن بۆ لیسته‌كه‌ی گه‌یشته‌ سلێمانی ئه‌مڕۆش له‌شاری هه‌ولێر بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure