كۆمپانیای DNO له‌سێ مانگدا 18 ملیۆن دۆلاری له‌نه‌وتى كوردستان قازانج كردوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 26/04/2018‌ :: 585‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
کۆمپانیای نەوت و گازی DNOی نەرویجی كه‌ خاوه‌نى زۆرینه‌ى پشكه‌كانى كیڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێیه‌، ئاشكرایده‌كات كه‌ كاره‌كانیان له‌ كوردستان به‌رفراوان و خێراتر ده‌كات. 


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی نیسان له‌ سایتی ره‌سمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانیای DNO رایگه‌یاندووه‌، كاره‌كانیان له‌ كوردستان به‌رفراوانده‌كه‌ن و په‌ره‌ى زیاترى پێده‌ده‌ن. 

راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ چاره‌یه‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كۆمپانیاكه‌یان زۆرترین داهاتی له‌ ماوه‌ی چوارساڵی رابردووه‌وه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌بڕی 142 ملیۆن دۆلار بووه‌و قازانجی پوختى كۆمپانیاكه‌ش 18 ملیۆن دۆلار بووه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كۆمپانیاكه‌ (DNO) بڕی 518 ملیۆن دۆلاری به‌ نه‌قدی وه‌رگرتووه‌، جگه‌ له‌ وه‌رگرتنی 76 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی به‌شێوه‌ی پشكی خه‌زێنه‌ و كاغه‌زی دارایی.  

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، كۆمپانیاكه‌ سێیه‌مین مۆڵه‌تی كاركردنی له‌ كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌پاش ره‌زامه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و هاوكاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ پێشووتر له‌گه‌ڵ ئیكسۆن موبێل ئه‌نجامدرابوو. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كۆمپانیاكه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی پشخابور سێ بیره‌نه‌وتی دیكه‌ی هه‌ڵكه‌ندووه‌ كه‌ یه‌كێكیان ته‌واوبووه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌ زوترین كات ده‌كه‌ونه‌ كار. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە