دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 26/04/2018‌ :: 27398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى نیسانی 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕەکانی دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.000 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 119.750 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure