كه‌شناسى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى و رۆژانى داهاتووى ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 26/04/2018‌ :: 28789‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سبه‌ى هه‌ینى-یه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رى هه‌ردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و دەریایی ناوەراست و باران لە زۆربەى ناوچەکان ده‌بارێت. 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى نیسانى 2018 له‌ راگه‌یەنراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، سبه‌ى هەینى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و دەریای ناوەڕاست و باران لەزۆربەى ناوچەکانى هه‌رێم ده‌بارێت. 

كه‌شناسى ده‌شڵێت "له‌ هەندێ کاتدا لێزمە باران دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى گەرمیان هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت لە ناوچەکەدا".

له‌ كۆتایى راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەم کاریگەرییە تاوەکو رۆژى یەکشەممە 29ى نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure