نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 26/04/2018‌ :: 1433‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى نیسانی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابه‌زینێكى ترى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 925 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زینێكى ترى بینی و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 925 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 925 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 166 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 167 هه‌زار دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار 500 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار  دینار



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە