حەیدەر عەبادی لەسلێمانی سەردانی ماڵی شەهیدێکی فەرماندە دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 26/04/2018‌ :: 867‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
دوێنێ 25ی نیسانی 2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی کرد و لەڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی رۆژنامەوانییەکەی ئاماژەی بەوەکردوە کە عەبادی سەردانی ماڵی شەهیدی فەرماندە (شێرکۆ فاتیح شوانی) کردوە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران د.حەیدەر عەبادی خانەوادەی شەهیدی پێشمەرگە لیوا شێرکۆ فاتح شوانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە .
عەبادی ووتیشی: شەهیدەکانمان زۆریان بەخشی، ئەگەر قوربانیەکانی ئەوان نەبوایە عێراق سەرنەدەکەوت، شەهیدەکان قەرزیان لە گەردەنی ئێمەیە .

د. حەیدەر عەبادی، لە باردۆخ و گوزەرانی منداڵ و خێزانی شەهید شێرکۆی پرسیەوە و، جەختیشی کردەوە خێزانی شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم سەرکەوتنەن و پێويستە لەسەر هەمووان ئاگاداریان بین.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران
۲٦ۍ نیسانی ۲۰۱٨



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure