لەسەر پارەی دڕاو بانكی ناوەندی عێراق روونكردنەوە دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 26/04/2018‌ :: 1923‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق مه‌رجه‌كانى له‌كارخستن و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پاره‌ى دڕاو ئاشكرا ده‌كات، مافیش به‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ پاره‌ دڕاوه‌كانیان ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، بۆ قه‌ره‌بوو داواكارى پێشكه‌ش به‌ بانكى ناوه‌ندى بكه‌ن.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى بانكى ناوه‌ندى عێراق، پاره‌ى دڕاو و ئه‌وانه‌ى به‌كه‌ڵكى به‌كارهێنان نایه‌ن، ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ى خاوه‌نى بووه‌ ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌ش به‌ بانكى ناوه‌ندى بكات.

ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌كانى له‌ كاركه‌وتنى پاره‌ى كاغه‌ز، بانكى ناوه‌ندى روونیكردوه‌ته‌وه‌، پاره‌ به‌ له‌كاركه‌وتوو داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر دیزاینه‌كه‌ى رون نه‌بێت یان تێكچووبێت یان سیماى ده‌ره‌وه‌ى شێوێنرا بێت و له‌سه‌رى نوسرابێت یان مۆركرا بێت یان ماده‌ى له‌زگه‌ى لێدرابێت.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ 50% رووبه‌ره‌كه‌ى كه‌میى كردبێت، كاتێكیش بانكى ناوه‌ندى گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ پاره‌یه‌ك به‌ته‌واوى له‌كاربخرێت، قه‌ره‌بووى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر پاره‌ بۆ زیاتر له‌ 6 پارچه‌ كه‌رت بوو یان چوار كونى تێدا بوو بێت، ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".

بانكى ناوه‌ندى داواى له‌ بانكه‌كان كردووه‌ كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ى دڕاودا بگرن و راده‌ستى بانكى ناوه‌ندى بكه‌ن و بانكه‌كه‌شیان به‌رپرسیارێتى یاسایی ئه‌و كارە ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

دراوى عێراقى پێكدێت له‌ دراوى 250 دینارى، 500 دینارى، 1000 دینارى، 5000 دینارى، 10000 دینارى، 25000 دینارى، 50000 دینارى و دراوى ئاسنیش هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى به‌كارنه‌هێنانى له‌لایه‌ن هاوڵاتیان، بانكى ناوه‌ندى له‌ بازاڕ كشاندیه‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure