ئەمریکییەکان بەدواداچون بۆ گروپی ئاڵا سپییەکەی ناوچەی داودێ دەکەن

هەواڵ / کوردستانی :: 25/04/2018‌ :: 414‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی نیسان، وەفدێکی سەربازی ئەمریکا بۆ بەدواداچون لە گروپی ئاڵا سپییەکەی ناوچەی داودێ سەردانی ناوچەکەی کرد.

محەمەد چەوری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەسنوری زنانە بەدواڕۆژی وت "سەردانی وەفدە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ ناوچەی داودێ بەمەبەستی بەدواداچوون بووە لەپاشماوەکانی داعش کە بەگروپی ئاڵا سپییەکە ناسراوە".

وتیشی "ئەمریکییەکان ئەو شوێنانەیان دەستنیشانکردوە کە پاشماوەکانی داعش تێیدا جێگیرن و پرسیاریان لەسنورەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کردووە".

بەوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، ئەمریکییەکان دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بکەن کە بوەتە هۆی دزەکردنی داعش بۆ ناوچەکە.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure