هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەوڵدەدەین بەنزین وەك پارێزگاكانی تری عێراقی لێبێت

هەواڵ / کوردستان :: 25/04/2018‌ :: 1100‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری و تەوەری ئەو كۆبوونەوانەی خستەڕوو.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "بەمنزیكانە مەرزی پشتە دەكرێتەوە و ئەو بەنزینخانانەی پێشتر حكومی بوون، لەئایندەیەكی نزیكدا كار بۆ كردنەوەیان دەكەین تا وەكو پارێزگاكانی تری عێراق بەنزین بفرۆشرێت".

لەبارەی مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمیشەوە (دەربەندیخان و دوكان) هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی "بەبەغدامان راگەیاندووە كێشەی ئەوانیش چارەسەر بكات و بەمدواییانە بڕیارێك لەبارەیانەوە دەردەچێت".

سەبارەت بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیش، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "ئەو پرۆسەیە بەردەوامیی دەبێت و نەوت دەدرێت بەهاوڵاتیان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure