شاندێكى پارێزگاى سلێمانى له‌به‌غدايه‌

هەواڵ / کوردستان :: 25/04/2018‌ :: 438‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
وته‌بێژى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورييه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2018 ئاشكرایكرد، شاندێكى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌رۆكايه‌تى پارێزگار سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورييه‌كانى كردووه‌، شانده‌كه‌ ئاماده‌يى خۆی ده‌ربڕيوه‌ ده‌روازه‌ سنورييه‌كان راده‌ستى ئه‌و ده‌سته‌يه‌ بكات.

عه‌قيد محه‌مه‌د شوه‌يلى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورييه‌كان له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ بۆ دواڕۆژى ناردووه‌ ده‌ڵێت "شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى و ئه‌ندامێتى هه‌ريه‌ك له‌ عه‌ميد فه‌خره‌دين فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى سنورى هه‌رێم و عه‌ميد سالار نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ ده‌سته‌كه‌، سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانيان كرد".

ده‌شڵێت "له‌ ديدارێك له‌گه‌ڵ كازم عيقابى سه‌رۆكى ده‌سته‌ تاوتوێى ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌رێم كرا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى و راده‌ستكردنى ده‌روازه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ده‌روازه‌كانى ترى هه‌رێم".

وته‌بێژى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورييه‌كان رونيشیكرده‌وه‌، له‌ رابردوودا حكومه‌تى ناوه‌ندى داواى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم كرد، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌كان راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵى بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵى به‌سه‌رياندا بسه‌پێنێت به‌بێ جياوازى.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure