كۆمسيۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌و کەسانە ده‌كات کە کارتی کەسانی دیکە به‌كارده‌هێنن

هەواڵ / عێراق :: 25/04/2018‌ :: 349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌ كارتى ده‌نگدانى خۆيان، کارتی کەسانی دیکە به‌كارده‌هێنن.


كه‌ريم ته‌ميمى، وته‌بێژى رەسمى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باحى راگه‌ياندووه‌، پێشتر كۆمسيۆن هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ كارتى ده‌نگدانى خۆيان ده‌فرۆشن، ئەوا 15 ساڵ زيندانی ده‌كرێن، به‌پێى ياساى سزادانى عێراقى.

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ركه‌سێك بڕواته‌ ناوه‌ندێكى ده‌نگدانه‌وه‌، كارتى ده‌نگدانى كه‌سێكى ترى پێبێت جگه‌ له‌ كارته‌كه‌ى خۆى، يه‌كسه‌ر له‌لايه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگير ده‌كرێت، دواتر ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت، سزاش ده‌درێت به‌ 15 ساڵ زيندانى به‌پێى ياساى سزادانى عێراقى، ژماره‌ 280 و 290 به‌تۆمه‌تى ساخته‌ و گۆڕينى كه‌سايه‌تى.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure