نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 25/04/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى نیسانی 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 50 دینارمامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 167 هه‌زار دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار 500 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار  دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 50 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار دینار
100 پاوه‌ند به‌ 167 هه‌زار دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار 750 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار  دینار



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە