ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/04/2018‌ :: 808‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.


مازن عەبدولقادر، سەرۆكی ‬دەستەی ‬هەڵبژاردنەكانی ‬هەرێمی ‬كوردستان بەدواڕۆژی  رایگەیاند "بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق کە 12ی ئایار ئەنجامدەدرێت، ‬كۆی ‬گشتی ‬دەنگدەران لە هەرێمی ‬كوردستان واتا ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 کەسە".

وتیشی "ئێستا 173 ‬بنكەی ‬دابەشكردنی ‬كارتی ‬دەنگدان لە پارێزگاكانی ‬هەرێم ‬هەیە، لە پارێزگای ‬هەولێر ‬53 ‬بنكە، ‬سلێمانی ‬79 ‬بنكە و پارێزگای ‬دهۆكیش ‬41 بنكە کراوەتەوە".

 

ئەوەشی وت  "لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ‬25 ‬قەوارەی ‬سیاسی  كێبڕكێ لەسەر 16 کورسی لەهەولێر، 18 کورسی لەسلێمانی و 12 کورسیش لەدهۆک دەکەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure