گه‌وره‌ترین مونته‌داى ئابوورى ئێرانی - هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / ئابوری :: 25/04/2018‌ :: 308‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كونسوڵى گشتى ئێران له‌ هه‌رێم ئاشكرايده‌كات، مونته‌داى ده‌رفه‌تى ئابوورى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌ سەرەتای مانگى داهاتوو لە هەولێر به‌ به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌كان و به‌رپرسه‌ حكومییه‌كان و بازرگانی هەرێم و ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت.


مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى گشتى ئێران له‌ هه‌رێم به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (فارس)ى راگه‌یاندوه‌، له‌ رۆژانى 2 و 3ى مانگى ئایارى داهاتوو، به‌ به‌شدارى پارێزگارەكانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، به‌غدا، موسڵ، كه‌ركوك و ئیداره‌كانى راپه‌رین و گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگان و خاوه‌نكاران، مونته‌داى ده‌رفه‌تى ئابوورى ئێرانی - هەرێمی کوردستان سازده‌كرێت.

راشیگه‌یاندوه‌، مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و مونته‌دایه‌، ئاشناكردنى بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌ردوولایه‌ به‌و ده‌رفه‌ته‌ ئابوورییانەی له‌ بواره‌كانى گه‌شتوگوزار و بازرگانى لە ئێران و هه‌رێم هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى وه‌به‌رهێنان و كارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure