واده‌ی "كۆتاییهاتنی" پۆستی پارێزگارى ئێستاى سلێمانی ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2018‌ :: 1190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان پۆستى پارێزگار تا 30ى نیسانى 2018 لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێت ده‌شڵێت، دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.


ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌پێى رێككه‌وتنامه‌ى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان بۆ ساڵى دووه‌م پارێزگارى سلێمانى له‌ پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێت و له‌ 30ى نیسان 2018 ماوه‌كه‌ى كۆتایى پێدێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاگادارى ئه‌م پرسه‌ن، به‌ڵام  تا دواى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو دواتر بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن".

وتیشى "به‌پێى یاساى ژماره‌ى 3ى ساڵى 2009ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، پارێزگار له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت، تا ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش له‌ كاره‌كانى خۆی به‌رده‌وام بێت به‌هه‌مانشێوه‌ پارێزگاریش له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت پارێزگار به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاره‌كانى".

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌ماوه‌ى بانگه‌شه‌دا هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌ن ناكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى سوودى لێوه‌رنه‌گیرێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، دواتر هه‌موو پرسه‌ گرنگه‌كان ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌كان. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure