20 تەنكەری گاز رەوانەی ئێران كرانەوە

هەواڵ / ئابوری :: 24/04/2018‌ :: 333‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشكنین و نەشیاویان بۆ بەكارهێنان، لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ 20 تەنكەری گاز رەوانەی وڵاتی سەرچاوە كە ئێرانە كرایه‌وه‌.

بەپێی راگەیاندراوێكی بنكەی پشكنینی سوتەمەنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى نیسان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وێنەیەكی دراوەتە دواڕۆژ، هاتووه‌ "دوای ئەوەی ژمارەیەك تەنكەری سوتەمەنی كە گازیان پێبوو، هاتنە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەمەبەستی ئەوەی بخرێنە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڵام نموونەی 20 تەنكەر گاز بۆ پشكنین وەرگیرا".

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای پشكنین و كاری یاسایی و ئەو رێكارانەی پێویستن بۆ ئەنجامدانی پشكنین بۆیان، بەڵام لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاونیشتمانینان و ڕێگری لە هاوردەكردنی كەرەستە و كاڵای هاوردەكراوی خراپ و نەشیاو، هەر 20 تەنكەری گازە ئێرانەیەكە دەركەوت نەگونجاوە و نەشیاوە بۆ بەكارهێنان.

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە كە لەچەند فەرمانگەیەكی پەیوەندی دار پێكهاتبوون، بڕیاردرا بە گەڕانەوەی سەرجەم تانكەرە گازه‌كان بۆ وڵاتی هاوردە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure