"زیاتر له‌ 30 په‌رله‌مانتارى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان عه‌ره‌بى نازانن"

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2018‌ :: 348‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/4/24ی به‌شێك له‌هه‌واڵه‌كانی هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌ كوردسسه‌كان.

كوردستانى نوێ:
- مه‌كته‌بى سیاسى له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان یاداشتنامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كرد
  * كردنه‌وه‌ى باره‌گاكانى هێزه‌ كوردستانیه‌كان هێشتا قه‌ده‌غه‌یه‌!
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاسپۆرتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌
- كێشه‌ى نه‌خوێندنه‌وه‌ له‌ رۆژى جیهانى خوێندنه‌وه‌دا
- ماڵێك بۆ ناساندنى كلتوور به‌ گه‌نجانى كه‌لار
- بۆ یاده‌وه‌ریى 24/4/1915 .. ئه‌رمه‌نى قڕان و كه‌ڕییه‌ دووباره‌بووه‌كان!
- چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر له‌ یادى 120 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى له‌ پایته‌ختى رۆشنبیرى

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى: ئه‌مریكا پشتیوانى له‌ سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- خه‌ڵكى سلێمانى به‌ رێزه‌وه‌ له‌ بانگه‌شه‌ى پارتى ده‌ڕوانن
- دۆگلاس سلیمان: له‌ژێر سێبه‌رى شاخه‌كاندا ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ دروست ده‌كه‌ین
- له‌ هۆڵه‌ندا 120 ساڵوه‌گه‌ڕى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى پیرۆزكرا
- له‌ ورمێ پێنج به‌ندكراوى كورد له‌سێداره‌ دران  
  * ساڵى پار له‌ ئێران 112 هاووڵاتیى كورد له‌سێداره‌ دراون
- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ستایشى حكومه‌تى هه‌رێمى كردووه‌
- سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: شه‌ڕى سارد ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌
- ساڵیادى كاره‌سات و راپه‌ڕینى قه‌ڵادزێ
- هاتووچۆى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌باره‌ت به‌ كاتى ده‌وام بڵاوكرده‌وه‌
- سلێمانى 150 هه‌زار كارتى ده‌نگدان وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه‌
- به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كه‌له‌پوورییه‌كانى هه‌ولێر وێڕاى چۆڵكردنیان پشتگوێخران
  * مێژووى دروستكردنیان بۆ ده‌یان ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و نه‌توانراوه‌ به‌ باشى بپارێزرێن
  * به‌شێك له‌ كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كى عه‌ره‌ب وه‌كو زبڵدان دێنه‌ به‌رچاو و به‌شێكیشیان بوونه‌ته‌ شوێنى شه‌وانه‌ى مه‌یخۆران 
  * ژماره‌یه‌ك خانوو روخێنراون و كراون به‌ شوێنى راگرتنى ئۆتۆمبێل
- به‌ بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند میدالیایه‌ك رێز له‌ كچانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌نرێت

ئاوێنه‌:
- شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: زیاتر له‌ 30 په‌رله‌مانتارى ئه‌م خوله‌ى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراق عه‌ره‌بى نازانن
- پێگه‌ى كورد له‌ به‌غدا خول له‌دواى خول لاوازتر ده‌بێت
- كام پۆسته‌ گرنگتره‌: سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكى په‌رله‌مان؟ .. كورد له‌سه‌رى كۆك نییه‌
- له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، سلێمانى زۆرترینى كاندیدى ژنى تێدایه‌
- هیچ رێگایه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردندا
- كورد به‌ شه‌ڕى بچوكه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ى له‌بیركردوه‌
- كێبڕكێى دوو سه‌رۆك وه‌زیر له‌ عێراق
- 6982 كاندید كێبڕكییانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى 329 كورسى په‌رله‌مانى عێراق
- ژنانى كاندید: كۆمه‌ڵگا رێگره‌ له‌به‌رده‌م به‌شدارى زیاترى ژنان
- پۆسته‌رى هه‌ڵبژاردن به‌غدا داگیر ده‌كات .. كاندیده‌كان ركابه‌رى وێنه‌ى شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تى دڕندانیش ده‌ستپێكرد
- بۆچى توركیا بڕیارى پێشوه‌ختى هه‌ڵبژاردنى دا؟

هه‌ولێر:
- ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌
- په‌یامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ ساڵیادى بۆمبارانى قه‌ڵادزێدا
- له‌ 24 ملیۆن، ته‌نیا نۆ ملیۆن ده‌نگده‌ر كارته‌كانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌
- له‌ عێراقدا، به‌شێك له‌ قوتابخانه‌كان چوار ده‌وامى تێدایه‌ و بینایه‌كان به‌قوڕ دروستكراون
- رۆمانى (كچه‌كانى كۆبانێ) بڵاوكرایه‌وه‌
- ئاهه‌نگێكى رێزلێنان بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان ساز كرا
- دیواره‌كانى پایته‌ختى رۆشنبیرى ره‌نگاو ره‌نگ ده‌كرێت

باس:
- مه‌ولود باوه‌موراد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كورد 10 كورسیش له‌ده‌ست بدات ده‌بینه‌ 53 كورسى، ئه‌وه‌ش كه‌م نییه‌ له‌ په‌رله‌ماندا
- عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك: ئێستاش داعش هه‌زاران چه‌كدارى له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركوكدا هه‌یه‌
- 1300 خێزان ل زۆمار دووباره‌ ئاواره‌ بووینه‌وه‌
- له‌سه‌ر رووداوه‌كانى خورماتوو .. كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ر سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر عه‌بادى تۆمار ده‌كه‌ن
- هه‌ده‌په‌ هاوپه‌یمانییه‌ك دژى ئاكپارتى و مه‌هه‌په‌ دروست ده‌كا
- زانا و مێژوونووس، مامۆستا مه‌لا تاهیرى به‌حركه‌یى، ژیاننامه‌ى 2000 زاناى كوردى به‌ كوردى و عه‌ره‌بى له‌ 6 به‌رگدا نووسیوه‌ته‌وه‌
- ئه‌ندامێكى بنه‌ماڵه‌ى حاجى قادر: گۆڕه‌كه‌ى حاجى قادرم له‌ ئیستانبوڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌
- كاكه‌ییه‌كانى گوندى هاوارى هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵانه‌ نه‌ریتى رۆژى ماستى قه‌ڵاتێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
- رێكخراوى ژینگه‌پارێز، پاشماوه‌ى گه‌شتیاران ده‌كاته‌ به‌رهه‌مى هونه‌رى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure