ژماره‌ی قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی كه‌نه‌دا گه‌یشته‌ 10 كوژرا و 15 بریندار

هەواڵ / جیهان :: 24/04/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دوێنێ دووشەممە 23ی نیسان، لەشاری تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە نێو قەرەباڵغییەکدا و 10 هاوڵاتی كوشتوو 15 كه‌سی دیكه‌ی بریندارکرد، پۆلیسیش ئاشكرایده‌كات كه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و شۆفێره‌ گومانلێكراوه‌. 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌ زاری مارك ساندرێز، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی نیسان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوی به‌ژێره‌وه‌كردنی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌،  10 كه‌س كوژراوه‌ و 15 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون. 

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كه‌سی گومانلێكراو گه‌نجێكی 25 ساڵه‌ به‌ناوی ئه‌لیك میانسان، كه‌ پێشوتر له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ نه‌ناسراوه‌. 

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی نیسان، لەشاری تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە نێو قەرەباڵغییەکدا و ژمارەیەک هاوڵاتی كوشت و هه‌ندێكیشی بریندارکرد.
 
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی تۆرۆنتۆ، رووداوەکە لە شەقامی "یۆنگ" روویداوە، ژمارەیەک هاوڵاتی بریندارکردووە، بەڵام تائێستا ژمارەی قوربانییەکان نازانن.
 
هاوکات ستیفن پاول بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە بە کەناڵی سی بی ئێسی راگەیاندووە، شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوەو دەستگیریان کردووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure