کەنەدا: ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک هاوڵاتی شێلا

هەواڵ / جیهان :: 23/04/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی نیسان، لەشاری تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە نێو قەرەباڵغییەکدا و ژمارەیەک هاوڵاتی بریندارکرد.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی تۆرۆنتۆ، رووداوەکە لە شەقامی "یۆنگ" روویداوە، ژمارەیەک هاوڵاتی بریندارکردووە، بەڵام تائێستا ژمارەی قوربانییەکان نازانن.

 

هاوکات ستیفن پاول بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە بە کەناڵی سی بی ئێسی راگەیاندووە، شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوەو دەستگیریان کردووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure