له‌باره‌ی ده‌رمان و مادده‌ گیاییه‌كان هۆشداری ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2018‌ :: 366‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
به‌ڕێوه‌به‌ری كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌ مادده‌و ده‌رمانی گیایی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێم كراون و رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌رمانی قورسیان تیادایه‌، بۆیه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌كارنه‌هێنن.

له‌ راگه‌یەنراوێکدا به‌ڕیۆه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان رایگه‌یاند "له‌لایه‌ن بەشی چاودێری بازاڕ له بەڕێوبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە هەولێر، دەست بەسەر بڕێکی زۆر ده‌رمان و ماددەی گیاییدا گیراوە که دەرمانی گیایی دەفرۆشن".

له‌و راگه‌یاندراوه‌، هاتووه‌ ئەو ماددانەی دەستیانبەسەردا گیراوە بەڕێگه‌ی نایاسایی و نازانستی هاوردەی هه‌رێم کراون و هیچ جۆرە پشکنینێکیان بۆ نەکراوە، هه‌روه‌ها ئەو ماددە گیاییانه رێژەیەکی زۆری ماددەی قورسیان تێدایه کە زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەڕێوبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە کڕینی دەرمان و ماددەی گیایی لەو شوێنانەی نایاسایین و هیچ مۆڵەتێکیان نییە.

هاوكات جەخت دەکاته‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیان هیچ جۆره دەرمان یان دەرمانێکی گیایی نەکڕن که ستیکەر (لەزگە)ی کوالیتی کۆنتڕۆڵیان لەسەر نەبێت و بەو ریکلام و پڕوپاگەندانه هەڵنەخەڵەتێن که بۆ دەرمانی گیایی نایاسایی دەکرێن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure