ئێران: لەماوەی یەک هەفتەدا کێشەی کۆڵبەرەکان له‌ سنوره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 24/04/2018‌ :: 264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزیری ناوخۆی ئێران داوایکرد لە ماوەی یەک هەفتە کێشەی کۆڵبەرەکان لە شارە سنوورییەکان تاوتوێ بکرێت و ڕێکاری نوێ بخرێتە بەردەست بۆ بڕیاردان له‌سه‌رى.


ئاژانسی هه‌واڵى میهر، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ کۆبوونەوەیه‌كى فراواندا بە بەشداری عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران و پارێزگارەکانی سیستان و بەلوجستان، بوشێهر، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، خوزستان و کوردستان بەشداریان کردبوو، تیایدا دۆخی بازاڕچە سنوورییەکانی ئێران و كێشه‌ى كۆڵه‌به‌رى سنوره‌كان تاوتێكرا.

ڕەحمانی فەزلی رایگه‌یاندوه‌، دەوڵەت بەو گەڵاڵە نوێیەی لەم دواییە واژۆیکردووە  ده‌یه‌وێت چالاکی کۆڵبەرەکان لە پارێزگا سنوورییەکان ڕێکبخات.

رونیكردوه‌ته‌وه‌ "دەبێت بە پێی پلانێکی ورد کۆڵبەرە ڕاستەقینەکان بناسرێن و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت". 

وه‌زیرى ناوخۆى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، هه‌ندێك لە بڕگه‌كانى كارنامه‌ى ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی کەلوپەلەکان لە بازاڕچە سنوورییەکان پێداچوونەوەی بۆ کراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure