عێراق 11 بلۆكى نه‌وتى بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌خاته‌ڕوو

هەواڵ / ئابوری :: 23/04/2018‌ :: 258‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق پێشبینى ده‌كات ژماره‌یه‌كى باش له‌ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌وت، بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ بواره‌كانى كنه‌ و پشكنین و په‌ره‌پێدانى نه‌وت ئۆفه‌ر و داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.


به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى نیسان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و 11 بلۆكه‌ نه‌وتییه‌ى كه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان راگه‌یه‌نراوه‌، ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوه‌یت و ئێران و ناوچه‌ ئاوییه‌كانى كه‌نداو، پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌وت داواكارى پێشكه‌شبكه‌ن.

داواكارییه‌كان تا 26ى ئه‌م مانگه‌ وه‌رده‌گیرێن.

هاوكات وه‌زاره‌تى نه‌وت وه‌رگرتنى داواكارى و ئۆفه‌رى بۆ دامه‌زراندنى پاڵاوگه‌ى گه‌یاره‌ به‌ تواناى 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌ شێوازى (BOOT)  و (BOO)  و به‌پێى یاساى وه‌به‌رهێنانى ژماره‌ 13ى ساڵى 2007 تا 14/6/2018 درێژكرده‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure