نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 23/04/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى نیسان، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 150 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 600 دینارمامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 150 دینار
100 یۆرۆ به‌ 147 هه‌زار و 500 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 167 هه‌زار و 500 دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار 750 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 250 دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600 دینار
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 250 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار  دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 23 هەزار 250 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 500 دینار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure