دەوڵەمەندێکی "مەترسیدار و نەناسراوە".. رکابەرێکی ترەمپ سەرهەڵدەدات

هەواڵ / جیهان :: 23/04/2018‌ :: 588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هەرچەندە هێشتا زووە باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکرێت، بەڵام هەر لەئێستاوە ئەندامێکی دیموکراتەکان وەک رکابەرێکی ترەمپ هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەستپێکردوە.


جۆن دیلانی، نوێنەری دیموکراتەکان لە ویلایەتی مێریلاند لە رێساکە لایداوە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەر لەوادەی خۆی دەستپێکردوە و دەرگای کێبڕکێی بەڕوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکادا کردۆتەوە.

دیلانی هەر لەئێستاوە بە بەهای ملیۆنێک دۆلار ریکلامی تەلەفیزیۆنی لە ویلایەتی ئایاوا دەستپێکردوە کە واباوە یەکەم هەڵبژاردنی دەستپێک بۆ پارتەکان لەوێوە دەستپێدەکات.

یەکێک لە کێشەکانی دیلانی ئەوەیە کە تەنانەت لەناو پارتەکەیدا خۆیدا و لە ویلایەتەی نوێنەرایەتیشی دەکات ناسراو نیە.

لەو بارەیەوه‌ گۆڤاری پۆلیتیکۆ بڵاویکردەوە دیلانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری لە ریکلامی تەلەفیزیۆنی خەرجکردوە بۆ هەڵمەتەکەی لە ئایاوا.

چالاکیەکانی ئەو کاندیدە دەوڵەمەندە بە ریکلامی تەلەفزیۆنیەوە نەوەستاوە و پشتی بەستوە بە کردنه‌وەی چەند نوسینگەیەکی هەڵبژاردن لە پایتەختی ئایاوا و دامەزراندنی دەیان فەرمانبەر لە خەڵکی ئەو شارە لەو نوسینگانە.

لە زۆرێک لەو راپرسیانەی تائێستا ئەنجامدراون دیلانی کەمترین دەنگی بەدەستهێناوە و ١% تێنەپەڕیوە هەربۆیە زۆر زوو هەڵمەتەکەی دەستپێکردوە.

لە ریکلامەکانیدا هێرشی توند دەکاتەسەر ترەمپ بەهۆی بڕیارەکانیەوە تایبەت بە ئابوری و تاریفەی نوێی گومرگیەوە و رایگەیاندوە، جەنگە بازرگانیەکەی ترەمپ لەوانەیە ئابوری ئەمریکا لەڕوی پیشەسازی و کشتوکاڵیەوە وێران بکات.

بەگوێرەی جێف فلینک، شیکەرەوەی دیموکراتەکان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ دیلانی کردوە بە پیاوێکی ژیر و مەترسیدار لەقەڵەم داوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure