دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
رۆژنامه‌نووسانى كوردستان جگه له‌وه‌ى له كۆمه‌ڵێك ماف و ئیمیتاز بێبه‌شكراون، هاوكات له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانەوە روبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك پێشێلكارى نوێ ده‌كرێنه‌وه.
به‌پێى ئاماره‌كانى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكی له مافى رۆژنامه‌نووسان، له ساڵى 2017 زۆرترین پێشێلكارى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌و له سێ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش زیاتر له 125 پێشێلكارى كۆن و نوێ له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران كراوه.
ئەو پێشێلكارییه نوێیانەی روبه‌ڕووى رۆژنامه‌نووسان دەبێتەوە
نیاز عه‌بدوڵا، یه‌كێك له رۆژنامهنووسەکانی هه‌ولێر به دواڕۆژى وت "ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشێلكارییه‌ى كه ساڵانى رابردوو به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كرا،له‌وانه ده‌ستگیركردن، هه‌ڕه‌شه‌كردنى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، جێنودان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كان تائێستا به‌رده‌وامه، ، به‌ڵام له‌ئێستادا داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار پێشێلكارى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسانى ئافره‌ت ده‌كه‌ن".
وتیشى "له‌ماوه رابردوو هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردن له كوردستان یاخود ده‌كردنى رۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌ودیوى دێگه‌ڵه له رۆژنامه‌نووسان كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى له رۆژنامه‌نووسانى ئافره‌ت ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ساخته‌ى رۆژنامه‌نووسان بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت ناوبانگى رۆژنامه‌نووسان له‌كه‌دار بكه‌ن".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ى هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه به‌رپرسانى حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆئه‌وه‌ى نه‌توانرێت سكاڵا له‌دژیان تۆماربكرێت، له‌ڕێگه‌ى كه‌سانى تر هه‌ڕه‌شه‌كانیان له رۆژنامه‌نووسان یاخود له كهسوكارهكیان ده‌كه‌ن و چه‌ندین به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گریش لای رۆژنامه‌نووسان هه‌یه.
هاوكات رێبوار كاكه‌یى، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى ئێن ئاڕتى له‌باره‌ى پێشلكارییه‌كان به دواڕۆژى وت "له‌هه‌ولێر رێگرى له‌كارى رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى كه‌لوپه‌لى رۆژنامه‌وانى و رێگه‌نه‌دان به وێنه‌گرتن و تۆماركردنى خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان و دواتریش زۆربه‌ى كه‌لوپه‌له‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان ناگه‌ڕێندرێته‌وه".
له‌باره‌ى شێوازى ئه‌و پێشێلكاریه نوێیانه، دیارى محه‌مه‌د رێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ به دواڕۆژى وت "یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین پێشێلكارییه‌كان، ئه‌وه‌یه به‌ڵێننامه به رۆژنامه‌نووسان پڕكراوه‌ته‌وه كه جارێكى تر كارى رۆژنامه‌نووسى نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لاى ئێمه نوێترین و خراپترین جۆرى پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو سوكایه‌تى به رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت".
كه‌یسى "تیرۆ و كوشتنى" زیاتر له 6 رۆژنامه‌نووس له هه‌رێم یه‌كلایى نهكراتهوه
له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوو له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، زیاتر له 6 رۆژنامه‌نووس و میدیاكار "تیرۆرکراون و كوژراون"، به‌ڵام تائێستا كه‌یسه‌كان یه‌كلایى نهكراتهوه.
دیارى محه‌مه‌د، رێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى له مافى رۆژنامه‌نووسان، ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه جگه له هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌رجه‌م ناوچەکانی كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه، رۆژنامه‌نووسان تیرۆر‌كراون یاخواد كوژراون به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایى كرابێته‌وه ، ته‌نیا له كه‌یسى كاوه گه‌رمیانى رۆژنامه‌نووس كه‌سێك وه‌كو بكه‌ر ده‌ستگیركراو به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى پشتى تاوانه‌كه ئاشكرابكرێن، به‌ڵام ئه‌و كه‌یسانه له‌لاى ئێمه به‌زیندووى ده‌مێننه‌وه".
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاساى مافى به‌ده‌ستێهانى زانیارى جێبه‌جێ ناكات
هه‌رچه‌نده له ساڵى 2013ه-وه یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركراوه، به‌ڵام تائێستا یاساكه كارى پێنهكرانهوه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "ئه‌و یاسایه قۆناغى زۆرى بڕیووه‌و به شایه‌تى پسپۆڕانى بیانى كه سه‌ردانیان كردووین یاساكه یه‌كێكه له یاسا زۆرباشه‌كان له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه رێنمایى بۆ ده‌رنه‌كراوه تاكو جێبه‌جێبكرێت".
له‌باره‌ى هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى یاساكه، محه‌مه‌د گۆمه‌شینى وتى "ئێمه هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى یاساكه نازانین، به‌ڵام به‌لاى ئێمه ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌بێت كه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه، پێویسته له‌هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابنرێت بۆئه‌وه‌ى وه‌ڵامى رۆژنامهنوووسان بدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویسى به راهێنانى فه‌رمانبه‌ر و پاره‌و كه‌لوپه‌لى پێویست هه‌یه، بۆیه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه نه‌كراوه یاساكه جێبه‌جێناكرێت".
رۆژنامه‌نووسان له كۆمه‌ڵێك ماف و ئیمیتازات بێبه‌شده‌كرێن
له هه‌رێمى كوردستان رۆژنامه‌نووسان هاوشێوه‌ى چین و توێژه‌كانى تر كۆمه‌ڵێك ماف و ئیمیتازات ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئیمیتازاتانه یان جێبه‌جێناكرێت یاخود به‌شێكى زۆر كه‌مى لێ جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێرى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان رونیکردەوە "خانه‌نشینى رۆژنامه‌نووسان و گواستنه‌وه‌ى خزمه‌تى رۆژنامه‌نووسان كێشه‌ى دروستكردووه، بۆنموونه هه‌رچه‌نده تائێستا رۆژنامه‌نووسان ئه‌گه‌ر بگه‌نه ته‌مه‌نى یاسایى یاخود كۆچ بكه‌ن ده‌توانن خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌ى پێ خانه‌نشینده‌كرێن زۆر كه‌مه‌و له زیاتر له 700 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 108 هه‌زار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه، بۆیه تائێستا ته‌نیا 13 رۆژنامه‌نووس خانه‌نشینكراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له دواى 2015ه-وه سندوقى خانه‌نشینى هیچ بڕه پاره‌یه‌كى تێدانییە".
دەشڵێت "له قۆناغى یه‌كه‌مى ده‌رچوونى یاساى رۆژنامه‌نووسان، ماوه‌ى خزمه‌تى رۆژنامه‌نووسى ده‌توانرا بگوازرێته‌وه‌و كێشه‌ى نه‌بوو، به‌ڵام دواى ساڵێك ئه‌و كاره وه‌ستاوه‌و حكومه‌ت رێنمایهكى ده‌ركرد كه تیادا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه خزمه‌تى رۆژنامه‌نووسى ته‌نیا بۆ كاتى خانهننشینى به‌كاردێت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاساكهیهو ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێنماییه هه‌یه".
بهبڕاوى به‌رپرسانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان، ئه‌نجامنه‌دانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى راگه‌یاند و ده‌كردنى رۆژنامه‌نووسان و پێنه‌دانى مافى خۆیان دواى دهستهبهرداربوونیان لە كاركردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانه‌وه، هه‌روه‌ها پێنه‌دانى زه‌وى به رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندێك پێشنهى له‌لایه‌ن حكومه‌ت چه‌ند جۆرێكى تر‌ى پێشێلكاری و بێبه‌شكردنى رۆژنامه‌نووسانه له ئییمیتازهكان.
زیاتر له 750 رۆژنامه و گۆڤار وه‌ستاون
به‌هۆى قه‌یرانى دارایی هه‌رێمى كوردستان، دواى ساڵى 2014 تائێستا زیاتر له 750 رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى تر له كوردستان وه‌ستاون.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د وتى "پێش قه‌یرانى دارایى هه‌رێم زیاتر له 800 رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوى هه‌فتانه و وه‌رزی له كوردستان ده‌رده‌چوون، به‌ڵام ئێستا 50 بڵاوكراوه له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌چێت ئه‌مه‌ش وایكردووهو كه هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس كاره‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن".