تره‌مپ: كۆریای باكور رێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵمان

هەواڵ / جیهان :: 22/04/2018‌ :: 131‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ 
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له‌ دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور سازشی له‌سه‌ر هیچ نه‌كردووه‌ و ده‌شڵێت "كۆریای باكور رێككه‌وتووه‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ناوه‌كی ببێت".


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی نیسان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ كه‌ناڵی (NBC) بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور سازشی كردووه‌ و ئه‌وانیش هیچ سازێكیان نه‌كردووه‌، ناڕاستن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "ئێمه‌ ده‌ستبه‌رداری هیچ نه‌بووین، ئه‌وان ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ناوه‌كی ببن و وێستگه‌كان دابخه‌ن و چیتر تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و موشه‌كی ئه‌نجام نه‌ده‌ن". 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە