كاتى كۆتایهاتنی خۆڵبارین ‌و ماوه‌ى بارانبارین راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/04/2018‌ :: 23636‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ بارى كه‌شوهه‌وا ناجێگیربووه‌ و مه‌وداى بینین له‌نێوان 6 تاكو 9 كم بووه‌، به‌ڵام سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 23ى نیسان كاریگه‌رى خۆڵبارین كۆتایى دێت، به‌ڵام بارانبارین به‌رده‌وامده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆى زیادبوونى خێرایى با له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ و له‌ ئه‌نجامى زیادبوونى تۆز و خۆڵ، مه‌وداى بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌وداكه‌ى له‌هه‌ولێر و سلێمانى 7 كم بووه‌، به‌ڵام له‌ دهۆك 9 كم و له‌ كه‌ركوك 8 كم بووه‌.

كه‌شناسى راشیگه‌یاندووه‌، ره‌وشى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى نیسان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ناجێگیریی ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌باره‌ى كۆتاییهاتنى خۆڵباران، ئه‌ژى چه‌تۆ حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كه‌شناسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و ره‌وشى خۆڵبارینه‌ تاكو سبه‌ى دواى نێوه‌ڕۆ كۆتایى بێت".

له‌باره‌ى بارانبارینیشه‌وه‌ ، به‌رپرسه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم وتى "باران بارین به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا باران به‌ پچڕ پچڕ ده‌بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە