نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 22/04/2018‌ :: 960‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى نیسان، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینارمامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600 دینار
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 250 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار  دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 23 هەزار 250 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 500 دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار
100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار و 500 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 169 هه‌زار  دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار و 750 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 250 دینار



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە