هه‌نارده‌ى نه‌وتى لیبیا 100 هه‌زار به‌رمیل كه‌مده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 22/04/2018‌ :: 155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
كۆمپانیاى واحه‌ى لیبیى ئاشكرایكرد، به‌هۆى هێرشێك بۆ سه‌ر بۆرییه‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت 100 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكرد.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ ناوچه‌ى مه‌رده‌، به‌ بۆمبێكى جێنراو بۆری گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى نێوان كێڵگه‌ى واحه‌و به‌نده‌رى سه‌دره‌ى نه‌وتى له‌ ناوچه‌ى هیلال نه‌فتى له‌ باكورى جفره‌ ته‌قاندووەته‌وه‌و ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ بۆرییه‌كه‌ كه‌وتووەته‌وه‌.

پێشتریش له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هەمان بۆرى ته‌قێنرایه‌وه‌، به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ش هه‌نارده‌ى نه‌وتى لیبیا 100 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure