ڤیدیۆ: له‌نزیك كۆشكی پاشای سعودیه‌ ته‌قه‌كردن ده‌بیسترێت

هەواڵ / جیهان :: 21/04/2018‌ :: 481‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ته‌قه‌كردنێكی زۆر ده‌بیسترێت له‌ گه‌ڕه‌كی خزامی له‌ریازی پایته‌ختی سعودیه‌. 

چالاكه‌وانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كانی پاشایه‌تی رویداوه‌، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ شا سه‌لمانی پاشای سعودیه‌ براوه‌ته‌ ژێرزه‌مینی بنكه‌یه‌كی ئاسمانی بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێت. 

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاشتاگی (#اطلاق_نار_فی_حی_الخزامی) له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی سعودی به‌ ره‌سمی هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌كردووه‌ تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌. 

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌ت پرێسی ئه‌مریكی بڵاویكردبووه‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ش كه‌س له‌ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ كوژراون كه‌ دوانیان ئه‌مریكی و دوانیان بریتانی و ئوسترالی و سعودییه‌ك بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure