عێراق گه‌نمى روسى ده‌كڕێت و له‌ ئێران ده‌یكاته‌ ئارد

هەواڵ / ئابوری :: 22/04/2018‌ :: 277‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى ئێرانى ئاشكرایكرد، عێراق گه‌نمى روسى ده‌كڕێت، پێش ئه‌وه‌ى بگاته‌ عێراق له‌ ئێران ده‌كرێته‌ ئارد و دواتر به‌ ئاردى هەناردەی ده‌كەن.


كاوه‌ زه‌رگران، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى و پشه‌سازى خۆراكى له‌ ژوورى بازرگانى تاران به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (ئیرنا)ى ئێرانى راگه‌یاندووه‌، گه‌نمى روسى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى هاورده‌ى ئێران ده‌كرێت، به‌پێى رێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

ده‌ڵێت "به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ گه‌نمه‌ روسییه‌كه‌ هه‌نارده‌ى عێراق ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئێراندا ده‌كرێته‌ ئارد".

وتوشیه‌تى "له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا له‌وانه‌یه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ى یه‌ك میلۆن ته‌ن گه‌نم هه‌نارده‌ى عێراق بكرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure