عێراق 90 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌داته‌وه‌ به‌ كوه‌یت

هەواڵ / ئابوری :: 21/04/2018‌ :: 272‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى عێراق دەستیکردەوە بە بژاردنەوەی قەرەبووی زیانەکانی جەنگی کوەیت، كه‌ ساڵى 1990 بەبڕیارى سەدام حسین سەرۆکی پێشووی ڕژێمی بەعس ئەو وڵاتەی داگیرکرد.


لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى سه‌ر به‌نەته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ساڵى 2014 به‌هۆى هێرشه‌كانى داعش و داگیركرنى چه‌ند شارێكى عێراق، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى کوەیت  وه‌ستێنرا، به‌ڵام دووباره‌ عیراق ده‌ستیكردوه‌ به‌ گێڕانه‌وه‌ى قه‌ره‌بووه‌كان و بڕه‌كه‌شى ٩٠ ملیۆن دۆلاره‌. 

لیژنەکە، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی کوەیت بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاریدا عێراق بڕی ٥٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتەوە بە حکومەت و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەو جەنگەوە زیانیان بەرکەوتوە.

بە بژاردنەوەی ئەو ٩٠ ملیۆن دۆلارە، لیژنەکە تا ئێستا بڕی ٤٧ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرەبوو لە عێراق وەرگرتووەتەوە بۆ کوەیت کە دابەشبوون بەسەر یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سکاڵاکاردا.

دواى ده‌ركردنى سوپای عێراق لە کوەیت و ڕزگارکردنی ئەو وڵاتە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لیژنەی قەرەبووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٩١ بڕیاری لەسەر ئەو قەرەبووکردنەوانە دا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure