وێنه‌؛ په‌رله‌مانتارێكی ئوردن له‌گه‌ڵ 6 ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ى گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 21/04/2018‌ :: 5041‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌رله‌مانتارێكى ئوردن له‌گه‌ڵ 6 كه‌س له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له‌ روداوێكى هاتووچۆدا له‌ ناوچه‌ى سواقه‌، له‌سه‌ر رێگه‌یه‌ك کە بیابان بووە گیانى له‌ده‌ستدا.


رۆژنامه‌ى "الغد"ى ئه‌رده‌نى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى نیسان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئۆتۆمێلى په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ئه‌لعامرى له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى بیاباندا خۆى كێشاوه‌ به‌ترێله‌یه‌كدا له‌ئه‌نجامدا خۆى و 6 كه‌س له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سى دیكه‌ش به‌ سه‌ختى برینداربوون.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى بیابانى له‌ ناوچه‌ى سواقه‌ رویداوه‌ و ته‌رمه‌كان و برینداره‌كان براون بۆ نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ره‌كى سه‌ربازى.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure