سەرەڕای کەمبوونەوەی بەشەبودجە بەڵام پشکی دەرمان کەمنەبوه‌تەوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/04/2018‌ :: 334‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
سەرەڕای کەمبوونەوەی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، لە17% بۆ 12.67% پشكى ده‌رمانى هه‌رێم كه‌منه‌بووه‌ته‌وه‌ و  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمیش دەڵێت "بەشەدەرمانی هەرێم  مانگانه‌ 17% یه‌و بەردەوامە".


خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بەدواڕۆژی راگەیاند "هەرچەندە بەشەبودجەی هەرێم لەبەغداوە کەمکراوەتەوە، بەڵام بەغدا پشكی 17%ی دەرمانمان بۆ ڕەوانە دەكات و هیچ كێشەیەكیش نییە و بەشێوەیەكی ئاسایی ڕەوانە دەكرێت".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی "جگە لەو بڕە دەرمانەی کە دێتە هەرێم لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 60 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستى و به‌شه‌كانى نەشتەرگەریی، فریاكەوتنەكان و بوژاندنەوەی دڵ، ئەولەویەتیان پێدراوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure