رۆحانى: ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له‌ڕێكکه‌وتنى ئه‌تۆمى بكشێته‌وه‌ وه‌ڵامى چاوه‌ڕواننه‌كراومان ده‌بێت

هەواڵ / جیهان :: 21/04/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆك كۆمارى ئێرانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2018 رايگه‌ياند، رێكخراوى ئه‌تۆمى ئێران ئاماده‌يه‌ وه‌ڵامى (چاوه‌ڕوانكراو و چاوه‌ڕواننه‌كراو)ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پاشه‌كشه‌ بكات.


حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئه‌مڕۆ له‌ ديدارى به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى حكومه‌ته‌كه‌يدا وتى "رێكخراوى توانا ئه‌تۆمييه‌كه‌مان به‌ته‌واوه‌تى ئاماده‌يه‌، به‌كاردانه‌وه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌ك كه‌ ئه‌وان پێشبينى ده‌كه‌ن، هه‌ندێك وه‌ڵامدانه‌وه‌ش كه‌ ئه‌وان پێشبينى ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ رێكکه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران پاشه‌كشه‌ بكات".

وتيشى "وڵات به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌يه‌، پێويسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت دان به‌وه‌دا بنێت خزمه‌تكارى خه‌ڵكه‌، له‌ خه‌ڵك زياتر نييه‌، ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا به‌ ئيراده‌ و پلان و خۆيه‌كلاكردنه‌وه‌ و پشتبه‌ستن به‌خوا چاره‌سه‌ر ده‌بن".

داواشيكرد، گرنگى به‌ پرسه‌ ناوخۆييه‌كان بدرێت، هه‌موو كێشه‌كانى ئێستاش په‌يوه‌ستن به‌ ژينگه‌ و بێكارييه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure