زانکۆ وەک بنکەیەکی سیاسی

هەواڵ / چاوی تۆ :: 21/04/2018‌ :: 366‌ جار بینراوە

مژدە سه‌ڵاح
لە رۆژگاری ئەمڕۆدا کە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، دەبینین خوێندکارانی زانکۆ بەشێکی زۆریان لە ئاستی ئەکادیمیی خۆیان دوورکەوتوونه‌تە و هێندەى پەرۆشی گرتنی وێنەیە لەگەڵ بەرپرسی لایەنەکان نیو هێندە پەرۆشی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی خۆی نییە.


ئەم جۆرە کردارانە جگە لە بەشێکی وڵاتانی دواکەوتووی رۆژهەڵاتی، لە هیچ شوێنیکی دیکە نابینرێت. هاوکات ئەمە لەگەڵ یەکلاییبوونەوەى بەشێکی زۆری دکتۆرەکان و راگریی کولێژەکان کە بە هۆی دەمەزراندیان و پشتگیریی سیاسی بۆ دامەزراندیان لە زانکۆ و خوێندنی باڵا، ناچار ئەبن لە ئەرکی بنەڕەتی خۆیان لابدەن کە بریتیە لە فێرکردنی زانست بە خوێندکاران.

لە هەمووشیان ناشرینتر، دەبینین کە هەندێجار خوێندکارانی زانکۆ و دکتۆرەکان دەستدەکەن بە سووکایەتیکردن بەیەک و لایەنەکانیان.

بۆئەوەی کە چیتر ئێمە لەم هەڵانە دووربکەوینەوە پێوستە لە پەروەردەی خێزانه‌وه‌ دەست بکەین بە چاکسازیی کۆمەڵایەتی بۆئه‌وه‌ى هەر تاکێک هۆشیاریی ئەوەی هەبێت کە پێوستە ماف و ئەرکی خۆی بزانێ.

ئەگەر سەیرێکی ڕابردووی حوکمڕانیی بەشێکی زۆری ئەم لایەنە سیاسیانە بکەین، ئەوانەیشی کە ئێستا خۆیان بە لایەنی نوێی گۆڕەپانی سیاسی دادەنێن کە پێشتر ئەمانیش بەشێک بوون لە حوکمڕانی کوردستان، ئەم کردارانە جگە لە گەڕانەوە بۆ ئاستی دواوە هێچ خزمەتێک بە لایەنی زانستی و ئەکادیمی ناکات.

بۆیە پێوستە خوێندکار لە هەر کەسێک زیاتر هەست بە بەپرسیارێتی بکات لە بەرامبەر ئەو رووداو و پێشهاتانه‌ی کە دێنەپێشەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure