ترەمپ لەسەر راگرتنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور هاتەدەنگ

هەواڵ / جیهان :: 21/04/2018‌ :: 152‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى نیسانی 2018 كۆریاى باكور راگرتنى هه‌موو جۆره‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمى و موشه‌كییه‌كانى راگەیاند و بڕیاریشدا پێگه‌ى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ش تێكبدات كه‌ به‌تایبه‌ت له‌باكورى ئه‌و وڵاته‌ دروستكراوه‌، سەرۆکی ئەمریکاش پێشوازی لەبڕیارەکە کرد.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەتویتێکدا رایگەیاند "کۆریای باکور رازی بوو بە راگرتنی گشت تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی و پێگەی سەرەکی تاقیکردنەوەکانیشی داخست، ئەمەش هەواڵێکی زۆر باشە بۆ کۆریای باکور و جیهان وە پێشکەوتنێکی گەورەشە، چاوەڕێی کۆبونەوە لوتکەکەمانم".

ئاژانسى ده‌نگوباسی رۆیته‌رز به‌ پشتبه‌ستن به‌ میدیاى ره‌سمى كۆریاى باكور بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمى و موشه‌كییه‌كانى راده‌گرێت ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رپرسانى پیۆنگ یانگ ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن بۆ باشكردنى بارى ئابورى وڵاته‌كه‌ و هێنانه‌كایه‌ى ئاشتییه‌ له‌ نیمچه‌ دورگه‌ى كۆریادا.

كیم جۆن ئون، سه‌رۆكى كۆریاى باكور له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسى ده‌نگوباسی ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ " وڵاته‌كه‌مان چیتر پێویستى به‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمی و موشه‌كى بالیستى نییه‌، چونكه‌ پڕچه‌ككردنى ئه‌تۆمى ته‌واوكردووه‌".

وتوشیەتى "له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌ڕەسمى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ راده‌گرین".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure