ئه‌مریكا: زیندانیكردنى هاوڵاتیان له‌ توركیا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌ له‌به‌ره‌ده‌م دیموكراسى

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى له‌باره‌ى رەوشی مافى مرۆڤ-ه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه‌، له‌ توركیا سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ دیموكراسییه‌ت دروستكردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان، جۆن سیلڤان، جێگری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا راپۆرتى ساڵانه‌ى وه‌ڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى مافى مرۆڤه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "ئه‌م راپۆرته‌ى كه‌ بڵاومانكردووه‌ته‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستنه‌ به‌و زانیاریانه‌ى كه‌ له‌ وڵاتانى جیهانه‌وه‌ كۆمانكردونه‌ته‌وه‌".

جێگری  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ كرد و رایگه‌یاند "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ تیشكى خراوه‌ته‌سه‌ر  له‌ راپۆرته‌كه‌دا دۆخى هاوڵاتیانى ئێرانه‌، چونكه‌ خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتـه‌ گرفتارن به‌ده‌ست كێشه‌كانى مافى مرۆڤ-ه‌وه‌ و به‌ڵگه‌ و نمونه‌ش له‌ راپۆرته‌كه‌دا لەسەر ئه‌م بابه‌ته‌ خراوه‌ته‌ڕوو".

جۆن سیلڤان باسى دۆخى هاوڵاتیانى توركیاى كرد و وتیشى "سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى توركیا له‌ زیندانه‌كاندان و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ سیستمى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ له‌و وڵات دروستكردووه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، درێژكردنه‌وه‌ی بارى نائاساى له‌ توركیا بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌به‌رده‌م مافى مرۆڤ.

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا جێگری  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى له‌ دۆخى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ جیهاندا كرد و ئاشكرایكرد، له‌ راپۆرته‌كه‌دا یه‌كێكی تر  له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ تیشكمان خستووه‌ته‌سه‌ر كێشه‌ى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رییه‌، چونكه‌ له‌ جیهاندا ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كوژرێن و سزاده‌ده‌رێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت راستییه‌كان ئاشكرابكه‌ن.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure