وێنە: کاندیدە رۆژنامەنوس و راگەیەندنکارەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

هەواڵ / کوردستانی :: 20/04/2018‌ :: 1069‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
هاوشێووەی خولەکانی رابردووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و کوردستان, بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویش ژمارەیەک راگەیاندنکار و رۆژنامەنوس لەسەر لیستەکان کاندیدن و کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن.


لەناو قەوارە و لیستەکاندا بزوتنەوەی گۆڕان زۆرترین کاندیدی هەیە کە ژمارەیان شەش راگەیەندکارە و ئەوانیش بریتن لە "کاوە محمد، هۆشیار عەبدوڵا، عەدنان عوسمان، بەهرۆز عەلی، ژیان عەلی و کۆڕاڵ حەمە نوری".

دوای بزوتنەوەی گۆڕان پارتی دیموکراتی کوردستان دێت کە چوار راگەیاندنکار و رۆژنامەنوسی کاندیدکردووە، ئەوانیش هەریەک لە "حاکم ئازاد حەمەدەمین کە نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانە، غازی حەسەن، تۆفیق محەمەد ئەمین و کارزان سەباح".

هاوکات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سێ کاندیدی هەیە کە لەنێوانیاندا 'بەختیار شاوەیس' پەرلەمانتاری خولی پێشوو، لەگەڵ دڵنیا مەحمود و عیسا حسێن هەن.

بەدوای ئەواندا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ دێت کە سێ میدیاکاری کاندید کردوە بۆ پەرلەمانی عێراق، کە لەنێوانیاندا سەرکەوت شەمسەدینی سەرۆکی لیستەکەیە لە پارێزگای سلێمانی.

هاوپەیمانی نەسڕیش کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات و نوسیگەکەیان لە شاری هەولێرە، سێ کاندیدی رۆژنامەنوسی هەیە، هاوکات هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دوو کاندیدی هەیە کە بریتین لە "عەلی کەریم و شیرین عەلی"، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش دوو میدیاکاری کانیدید کردووە.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure